چوارده ساڵ ده‌رفه‌ت ،چوارده
ساڵ کات، زۆر بوون بۆ کورد که بتوانێ نێو ماڵی خۆی ڕێکبخا و،ئه‌و خه‌ونه‌ی
بهێنێته دی که له پێناو به‌دیهاتنیدا ده‌یان ساڵ بوو خه‌باتی بۆ ده‌کرد و،به
لێشاو قوربانی ده‌دا بۆی.
به‌ڵام مه‌خابن،هه‌موو ئه‌و
ساڵانه به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ و به‌ڵێنی پووچ و گه‌شبینی بێ بناخه و
نازانستانه‌وه تێپه‌ڕ بوون.ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ی کورد پێیوابوو،پێیگه‌یشتووه
،ئه‌وڕۆکه ، جێی خۆی داوه به ترس و دڵه ڕاوکه .خه‌م و په‌ژاره سه‌باره‌ت به
داهاتووی کورد و چاره‌نووسی نادیاری،دڵ و هه‌ناوی هه‌موو کوردێکی خاوه‌ن ویژدان
و،دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ری کوردی داگرتووه.