 |
|
هه رزاڵ
|
 |
|
به سته ره کان
|
|
 |
ئافره‌ت و مافه‌کانی له
کوردستان
|
|
ڕۆژنامه نووسێکی بیانی له
یه‌کێک له وڵاتانی
ڕۆژئاواییه‌وه دێته کوردستان بۆ
سازدانی ڕاپۆرتێک.له ڕێگا دا به
دێیه‌ک دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.ژن و
پیاوێک ده‌بینی که له مه‌زرا
خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و
ماڵن.پیاوه‌که به سواری
ئه‌سبێکه‌وه و ژنه‌ش به دوای دا
ورده ورده به پێیان
ده‌ڕوات.پاش چه‌ند ساڵ تێپه‌ڕ
بوون به سه‌ر ئه‌م جه‌ریانه دا
دووباره ڕۆژنامه نوسه‌که ڕێگای
ده‌که‌وێته‌وه ئه‌م دێیه‌و به
هه‌ڵکه‌وت چاوی به ژن و
پیاوه‌که‌ی هه‌مان ساڵ
ده‌که‌وێته‌وه.به‌ڵام زۆر سه‌ری
ده‌سوڕمێ که ده‌بینێ ئه‌مجار
ژنه‌که سواری ئه‌سبه‌و کابرا به
دوای دا ده‌ڕوات.له به‌ر
خۆیه‌وه ده‌ڵێت به‌ڕاستی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه له ماوه‌یه‌کی زۆر
که‌م دا پێشکه‌وتنێکی
یه‌کجارزۆریان به‌ده‌س هێناوه و
ئێستا مافی ئافره‌ت
ده‌پارێزن.دوای ده‌چێته لایان و
هۆی ئه‌م کاره‌یان پرسیار
ده‌کات.پیاوه‌که له وڵام دا
ده‌ڵێت جاری پێشوو من بۆیه سواری
ئه‌سب بووم چوون پیاوم و له
کوردستانیش دا پیاو
سه‌روه‌ره.به‌ڵام ئێستا بۆیه
ئافره‌ته‌که‌م سوار کردوه‌و
وه‌پێش خۆم داوه چوون بیستومه
ده‌ڵێن ئه‌م شوێنه مینڕێژ
کراوه.ده‌ڵێم با گه‌ر شتێکی واش
هه‌بوو خۆم هیچم به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
زۆر جار له ناو ڕۆژنامه‌کان و
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینتێڕنێت دا یا
خود له سه‌ر میکڕۆفۆنی میدیا
کوردیه‌کان یا باشتره بڵێم میدیا
حیزبیه‌کان دا وشه و ڕه‌سته‌ی
جوان جوان له سه‌ر ئافره‌تان و
مافه‌کانیان باس ده‌کرێت.له
وانه‌یه گه‌ر که‌سێک له وڵاتێکی
تر ڕا بێته کوردستان و گوێبسیتی
ئه‌م وتار‌و درووشمانه بێت،له
به‌ر خۆیه‌وه بڵێت وڵاتانی
ڕۆژئاوایی که ئه‌و هه‌مووه باس
له مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن و گرنگی
پێده‌ده‌ن ،بۆ پارێزگاری
مافه‌کانی ئافره‌ت ده‌بێ بێن
ده‌رس له سه‌رکرده و سیاسه‌ت
مه‌دارانی کورد وه‌ربگرن.به‌ڵام
گه‌لێک مه‌خابن نه‌ته‌نیا
سه‌رکرده کورده‌کان، به‌ڵکو
ته‌نانه‌ت ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که
خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن و به
زمان ده‌ڵێن پاڕێزه‌ری له مافی
ئافره‌تان ده‌که‌ن،هێندێکیان
باوه‌ڕی ته‌واویان به مافی
ئافره‌ت نییه و ئه‌م درووشمانه‌ی
که ده‌شی ده‌ن ته‌نیا له قالبی
قسه دایه و بۆ به‌ده‌س هێنانی
پشتیوانی فیمینیزمی کورده و بۆ
ئه‌وه‌یه که نه‌ڵێن باس له
مافی ئافره‌ت ناکرێت،گه‌ر له ناو
بنه‌ماڵه‌کانیشیان دا سه‌یر بکه‌ی
ئافره‌ت وه‌ک دیل سه‌یر
ده‌کرێت.ده‌نا هێشتاش له ناو
حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی
کوردستان به گشتی کلتوری پیاو
سالاری هه‌ر حاکمه و بایه‌خێکی
ئه‌وتۆ ناده‌ن به ئافره‌تان و
ڕۆڵیان له پێکهێنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی. بوونی
ڕێکخراوی ژنان خۆی دانانی جیاوازی
له نێوان ژن و پیاو دایه که
ئه‌مه‌ش له ناو هه‌موو حیزب و
ڕێکخراوه کوردیه‌کان دا و ته‌نیا
بۆ ڕیکلام و پێهه‌ڵاگوتن به شان
و باهۆی سه‌رکرده‌کانیان له
ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
حیزبه‌که‌یاندا،شتێکی زه‌ق و
به‌رچاوه.له ناو په‌یڕه‌و
پڕۆگڕامی حیزبه سیاسیه‌کان دا
باس له ئاوه‌دانی و ڕێگاو بان و
زۆر شتی سه‌ره‌تایی تریش
کراوه،به‌ڵام باس له مه‌سه‌له‌ی
ئافره‌تان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
کردنی کێشه‌کانیان که نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری پێک دێنن و
داوێنگیری سته‌مێکی نامرۆڤانه
بوونه‌ته‌وه نه‌کراوه. گه‌ر
پیاوانی کورد جارێک سته‌میان لێ
کرابێ و چه‌وسابنه‌وه، ژنان و
ئافره‌تانی کورد دو جار زوڵم
لێکراو چه‌وسێنراون و مافه‌کانیان
پێشێل کراوه.یه‌کیان له لایه‌ن
داگیرکه‌رانی کوردستان و ئه‌وی
تریش له لایه‌ن پیاوانی
کورده‌وه به بیانوی جیا جیا و
به تاوانی پڕوپووچه‌وه زوڵمیان
لێ ده‌کرێ و به شێوازی زۆر
نامرۆڤانه ده‌کوژرێن و هه‌زاران
ترژیدیای تریان به‌سه‌ر دێت،که‌چی
هێشتا له لایه‌ن به‌ناو
دێموکڕاسی خوازان و
سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی باس له کرێکۆڵێک که
به ته‌قه‌ی داگیرکه‌رانه‌وه
ده‌کوژرێت،نیو ئه‌وه‌نده باس له
ئافره‌تان و ئه‌و هه‌موو
خۆسوتانده‌یان یا به په‌ت
ڕاکێشانیان له له‌یه‌ن باب و برا
و بنه‌ماڵه‌یان به تاوانی
سه‌رپێچی کردن له ئه‌مر و
کولتوری پیاو سالارانه،ناکرێت و
گوێی لێ ده‌ئاخنن و خۆیان له
ئاست باس کردنی ئه‌و هه‌موو تاوان
و تڕاژیدیایه‌ی که به‌ره‌و
ڕوویان بۆته‌وه،ده‌بوێرن و چاوی
لێ ده‌نوقێنن یا گه‌ر باسیشیان
کردبێ تا ئه‌و ڕاده‌یه بووه که
هه‌ژمونی پیاوسالارانه‌ی خۆیان
پاراستبێ ونه‌یاهاویشتبێته
خه‌ته‌ره‌وه و زۆر به کورتی
ده‌یبڕێننه‌وه و به‌ردی
فه‌رامۆشی له سه‌ر داده‌نێن و
هه‌وڵ ناده‌ن ڕێگه چاره‌یه‌ک
بدۆزنه‌وه تا کێشه‌ی نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگاش حه‌ل بکه‌ن.
گه‌لێک مه‌خابن بۆ ئه‌و گه‌له ی
که ئافره‌ت تێیدا بنده‌ست بێت و
ناوهێنانی ئافره‌ت تێیدا عه‌یب
بێت و له لایه‌ن پیاوانیه‌وه
وه‌ک کۆیله و دیل یا وه‌ک مڵکی
تاکه‌که‌سی سه‌یر بکرێت.هه‌تا
ئه‌و کاته‌ی ئه‌م کولتوره له
ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دا حاکم
بێت،قه‌ت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به
ئازادی ناگات.
سیاسه‌تمه‌داران و ڕێکخراوه
سیاسیه‌کانی کورد پێویسته
ئاوڕێکی سه‌ر له نوێ له کێشه‌ی
ئافره‌تان بده‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ
چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان
بده‌ن تا ڕووبه‌ڕوی فیمینیستی
کوردی نه‌بنه‌وه و له جیاتی
ته‌رخان کردنی توانا‌و هه‌و‌ڵه‌کان
بۆ بێده‌نگ کردنی داکۆکی که‌رانی
مافی ئافره‌ت له کوردستان،هه‌موو
به یه‌که‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ
ئازاد کردنی کوردستان.ڕێکخراوه
سیاسیه‌کان که له کاتی
پێکهێنانی پێوه‌ندی له گه‌ڵ
ڕێکخراوێکی تره‌وه زۆر خاڵ و
بۆچوونی وه‌ک باوه‌ر بوون به
کێشه‌ی ڕه‌وای کورد‌و....هتد دیاری
ده‌که‌ن،پێویسته له‌مه‌و دوا بۆ
پێکهێنانی به‌ره یا خود پێوه‌ندی
له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی
تره‌وه،هه‌بوونی باوه‌ڕ به
کێشه‌ی ئافره‌تانیش وه‌ک خاڵێکی
گرینگ و سه ره‌کی دیاری
بکه‌ن.ده‌بێ هه‌موو سیاسه‌توانانی
کورد باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێ تا
له ناو وڵاتی خۆت دا کۆیله
هه‌بێت قه‌ت ناکرێ وڵاته‌که‌ت له
کۆیله‌یی ڕزگار بکه‌ی.که‌وابوو
وه‌رن با کۆیله‌کان ئازاد بکه‌ین
تا کوردستان‌مان ئازاد و ئاوه‌دان
بێت.
|
|
|
 |
|
پێناسه ی ماڵپه ڕ
|
ژیوار،
ماڵپه ڕێکی سه ربه خۆ و بێلایه نه بۆ خزمه
به هه م‌و خه ڵکی کوردستان.
ژیوار هه وڵ ده دا بۆ په
ره پێدانی بیری نه ته وه یی کورد و سه ربه خۆیی
کوردستان.ژیوار مه کۆیێکه بۆ هه م‌و ئه و که سانه ی
باوه ڕیان هه یه که ته نیا ڕێگه ی ڕزگاری گه لی
کورد سه ربه خۆیی کوردستانه.
درێژه........

|
 |
 |
|
وێنه‌ی حه‌وتوو
|
 |
|
ڕاپرسی
|
 |
|
بڵاوکراوه کان
|
 |
|
مێدیاکان
|
|