 |
|
هه رزاڵ
|
 |
|
به سته ره کان
|
|
 |
دڵێکی تێک شکاو
|
|
به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بڵندی
گه‌نجی وه‌ستاوم ! شریتی عومری ڕابوردووم وه‌كو خه‌و دێته بارچاوم
شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوریشته‌ی ناهومێدیمه فلیمی پڕ له ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه
تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م، سه‌رنجم چه‌نده لێ داوه. له تاپۆی نامرادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه.. !
ئه‌وی ئه‌وساكه ڕوناكی ئه‌دا به‌م ژینه شێواوه دڵێكی پڕ له ئاهه‌نگ بوو، كه ئێستا پاكی ڕووخاوه .. !
******
به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێكم بوو، كه سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو دڵێ: مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم و تینی گیانم بوو
دڵێ: گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو وه‌كو بتخانه مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو
له گه‌ڵ گریان و هاواری هه‌ژارانا له شینا بوو له گه‌ڵ ناڵه‌ی كه‌سانا له خورپه و ڕاچه‌نینا بوو
له ژێر سایه‌ی ئه‌وینێكا ، هه‌موو سیحرێكی پۆشی بوو له كونجێكی خه‌راباتا ، خه‌ریكی باده‌نۆشی بوو
دڵێ بوو: دار و دیواری هه‌موو مه‌ستی نیگارێ بوو هه‌موو سوچێكی ده‌سكردی ، به‌ڵێنی تاقه یارێ بوو
دڵێ، خونچه‌ی ته‌مای وابوو، له خۆشی ئه‌و ده‌می واكا كه تیشكی ئه‌و له لێوی دا، گوڵاوپڕژێنی دنیا كا.. !
دڵێ، ئاماده بوو، تاری، هه‌زار ئاوازی لێ هه‌ستێ به مه‌رجێ: گوڵبه‌ده‌م جارێ به مه‌ستی لێی بدا، ده‌ستێ!
ته‌لاری دڵ، كه دیواری وه‌ها مه‌ستی ئه‌وینی بوو : له باوه‌ش گرتنی باڵای، هه‌موو ئاواتی ژینی بوو..! ............................................................ وه‌نه‌وشه و نێرگز و شه‌وبۆ ، هه‌موو سه‌رخۆشی تاسه‌ی بوون له ته‌ك سروه‌ی به‌یانیدا: ته‌ماداری هه‌ناسه‌ی بوون. ! ........................................................... هه‌موو پێكێكی مه‌ینۆشی، به‌یادی ئه‌و، كه پڕ(مه‌ی)بوو له مه‌یخانه‌ی دڵا كه‌یلی بزه‌ی ئه‌و جووته لێوه‌ی بوو !
هه‌موو پاڕانه‌وه‌ی وابوو، به شێوان و سبه‌ینانێ : كه ڕۆژێ لێوی پڕ تاسه‌ی له سه‌ر دوو لێوی ئه‌و دانێ !
******
كه‌چی ئه‌و كۆشكی چه‌ند ساڵه‌ی، دڵم بنچینه‌كه‌ی دانا به ته‌نیا گه‌رده‌لولێكی(نه‌هاتی)، چوو به ئاسمانا .. !
هه‌موو ئه‌و نیاز و ئاواته‌ی له ناو ناخی ده‌روونا بوو له داخی بێ به‌ڵێنی ئه‌و به جارێ ته‌فر و توونا بوو .. !
به‌ڵێ، كاتێ به‌خۆم زانی، به‌هاری پڕ ئه‌وین ڕۆیی خه‌و و ئاواتی چه‌ند ساڵه و به‌ڵێنی پێ گه‌یین ڕۆیی.. !
گه‌لێكم پشكنی دنیا له دووی ئه‌و جووته لێوه‌ی ئه‌و هه‌زار ئه‌فسووس ! نه ئه‌و ڕۆژه‌م به‌دی كرد و نه شێوه‌ی ئه‌و
نه پڕشنگی له خونچه‌ی دا، نه په‌نجه‌ی دا له تاری دڵ.. نه به‌ژنی شۆخ و شه‌نگی بوو به میوانی ته‌لاری دڵ
نه چاوانی گوڵی ڕشت و نه كلچێوكێكی پیا هێنا نه پرچی نێرگزی مه‌ست و، وه‌نه‌وشه‌ی شینی داهێنا
نه پێكی نایه سه‌ر لێو و نه بیستم ڕازی شیرینی نه ماڵ ئاوایی لێكردم نه ئیتر شێوه‌ییم بینی
************* به‌ڵێ ، ئێستا ئه‌وه‌ی جێ ماوه بۆ من ، یادگارێكه به‌سه‌رهاتی دڵی ورد و به‌سه‌رچوونی به‌هارێكه..!
|
|
|
 |
|
پێناسه ی ماڵپه ڕ
|
ژیوار،
ماڵپه ڕێکی سه ربه خۆ و بێلایه نه بۆ خزمه
به هه م‌و خه ڵکی کوردستان.
ژیوار هه وڵ ده دا بۆ په
ره پێدانی بیری نه ته وه یی کورد و سه ربه خۆیی
کوردستان.ژیوار مه کۆیێکه بۆ هه م‌و ئه و که سانه ی
باوه ڕیان هه یه که ته نیا ڕێگه ی ڕزگاری گه لی
کورد سه ربه خۆیی کوردستانه.
درێژه........

|
 |
 |
|
وێنه‌ی حه‌وتوو
|
 |
|
ڕاپرسی
|
 |
|
بڵاوکراوه کان
|
 |
|
مێدیاکان
|
|