
بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی سیاسی کورد
به‌ستنی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانانی عه‌ڕه‌بی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی
هه‌رێمی کوردستان و هاوکات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای عێراقی عه‌ڕه‌بی بۆ ئه‌م شاره ،
به هه‌نگاوێک بۆ ناساندنی خاکی کوردستان به خاکی عه‌ڕه‌ب و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
باوه‌شی ئومه‌ی عه‌ڕه‌بی ده‌زانین.بێ هۆ نییه له‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی ئێستا دا
کوردستانیان هه‌ڵبژاردووه وه‌ک گۆڕه‌پانیک بۆ به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ک که ته‌نها
و ته‌نها گوزارش له (ئیراده‌ی)نه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌ب ده‌کات.هیه‌ک مه‌رجمان بۆ
به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه له کوردستان هه‌یه ، ئه‌ویش پێویسته ئه‌و
کۆنگره‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له ژێر درووشمی ئومه‌ی
عه‌ڕه‌بی و ئاڵای عێراقی دا،دژ به کورد ئه‌نجامیان داوه ،ڕاشکاوانه داوای
لێبوردن له میلله‌تی کورد بکات.هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی
بناسێت و خاکی کوردستان به جیا له نیشتمانی عه‌ڕه‌بی حیساب بکات.
گه‌ر تۆش هه‌مان بۆ چونت هه‌یه له سه‌ر به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه له
پایته‌ختی کوردستان،فه‌رموو له خواره‌وه ناو و پیشه و شوێنی دانیشتنت،تۆمار
بکه ، تاکۆ هه‌رچی زووتره ئه‌م پرۆتیستۆ کردنه بگه‌یه‌نینه به‌رپرسانی
سیاسی کورد له کوردستان.
بۆ به‌شداری کردن
له که‌مپینه‌که له‌م به‌شه‌ی خواره وه که‌ڵک وه‌ربگره.
که‌مپێنی کوردستان نێت