ساڵی ١٩٢٠ پاش کۆتايیهاتنی شه‌ڕی
دنياگری يه‌که‌م، په‌يمانێک له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا
هاته‌گۆڕێ که نێوی به په‌يمانی سێڤر ده‌رکرد. به‌پێی
به‌نده‌کانی ٦٢، ٦٣ و ٦٤ ی ئه‌و په‌يمانه سه‌ربه‌خۆيی
بۆ کوردستان په‌سند کراو بڕيار درا کۆميسيۆنێک له
نوێنه‌رانی وڵاتانی ئينگليز و فه‌ڕه‌نسا له گه‌ڵ
نوێنه‌رێکی کورد و نوێنه‌رێکی ئێران پێک بێت بۆ دياری
کردنی سنووری کوردستان به پێی دانيشتوانی ئه‌و
گوندانه‌ی له‌سه‌ر سنووری ترک وهاوسێکانی ديکه‌ی کورد
دان. به‌ڵام به‌هۆی سياسه‌تی درۆ و دوڕوويانه‌ی
ئه‌تاترکی خوێنـڕێژ و به‌ڵێنیدانی درۆ
به‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسای کوردستان په‌يمانی سێڤر
هه‌ڵوه‌شێــنرايه‌وه و له ساڵی ١٩٢٣دا په‌يمانی
نه‌گريسی لۆزان جێگه‌ی گرته‌وه. به‌هۆی ستڕاتيژی
پێگه‌ی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌کانزاکان و نه‌وت و گاز و نزيکی
له‌که‌نداو و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی يه‌کگرتووی سياسیی
کورد و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه زه‌به‌لاحه‌کان، هه‌لێکی
وايان ڕه‌خساند که کورد و نيشتمانه‌که‌ی له‌لايه‌ن
کۆلۆنياليزمی ڕۆژئاواوه دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر چه‌ند
وڵاتی دوژمن به کورد و چاره‌نووسی گه‌لی کورد بخرێته
ژێرده‌ستی شۆڤينيزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی ناوچه.
دوای داڕژانی په‌يمانی لۆزان و لکانی
به‌بێ ويستی کورد به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا، که
هه‌موويان مێژوويه‌کی دوورودرێژیان له خۆبه‌زلزانی و
شۆڤينيزمدا هه‌يه، و هه‌روه‌ها شێوه‌ی دابه‌شبوونی
کوردستان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا کاريگه‌ريیه‌کی وای
خسته سه‌ر کوردستــان که هه‌موو وڵات بوو به شوێنی
يه‌کلايیکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی زلهێزه‌کان. خه‌باتی ڕه‌وای
گه‌لی ئێمه، له‌پاش ئه‌م دابه‌شکردنه، بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانی تووشی گه‌لێک که‌ندوکۆسپ و
هه‌وراز و نشێو بووه و ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا
هاتووه. تا سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بيسته‌م هه‌موو شۆڕش
و بزووتنه‌وه‌کانی گه‌لی کورد داکۆکيیان له مافی
دياریکردنی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی ناسيۆنالی کوردی ده‌کرد به‌ڵام له سه‌ده‌ی
بيسته‌م به‌ملاوه به گه‌شه‌کردنی بيری سۆسياليستی و
ئينته‌رناسيۆناليستی له جيهاندا و دزه‌کردنی بير و
دروشمی چه‌وتی وه‌ک ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و دێموکڕاسی
بۆ داگيرکه‌رانی کوردستان، له‌به‌ر حه‌ز و ویسیتی
داگیرکه‌ران، بۆ نێو ڕيزی خه‌باتی ڕزگاريخوازانه‌ی
گه‌لی کوردستـان ته‌گه‌ره‌يه‌کی گه‌وره‌ی خسته‌سه‌ر
ڕێی کاروانی خه‌باتی ئێمه. دروشمه سه‌ره‌تاييه‌کان
گۆڕانکاريیه‌کی مه‌زنيان به‌خۆوه بينی و له
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ناسيۆناله‌وه بوون به
خودمختاری و ئۆتۆنۆمی و ... هتد.
سه‌رکرده سياسیيه‌کانی کورد به
هه‌ڵگرتنی ئه‌و جۆره دروشمانه ده‌ستيان له‌و مافه
هه‌ڵگرت که کورد نه‌ته‌وه‌يه‌کی ديل و وڵاته‌که‌ی
به‌زۆر دابه‌شکراوه و، نه‌ته‌وه‌ی کورديان کرده
برابچوکی داگيرکه‌ران و کێشه‌که‌شيان له کێشه‌یه‌کی
ئينته‌رناسێۆناله‌وه کرد به کێشه‌ی ناسیۆنالی
نه‌ته‌وه‌ی داگيرکه‌ر و ڕۆڵه‌کانی کورديان کرده
قوربانی ڕێگايه‌ک که به‌ڕاستی شياوی ئه‌و هه‌موو
قوربانی دانه نه‌بوو و، کورد کوته‌نی "شوێنکه‌وتن به
دوای کڵاوی بابردوو" بوو. چون ته‌جروبه نيشانی داوه
نه ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانيان به‌سه‌ردا
دابه‌شکراوه دان به‌مافی کورد و بوونی داده‌نێن، نه
له‌و وڵاتانه‌شدا ده‌وڵه‌تێکی دێموکڕاسی ڕاسته‌قينه
دێته‌ئاراوه تا دان به مافه‌کانی کوردان‌دا بنێ.
ئۆتۆنۆميش به‌رهه‌می سيسته‌مێکی ده‌وڵه‌تی دێموکڕات و
ئاشتيخوازانه‌يه که ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندی ده‌يداته
به‌شێک له دانیشتوانی ئه‌و ولاته. جيا له‌م
خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد، که هيچکاميان له‌گه‌ل
سيسته‌می حکومه‌تی داگيرکه‌ران يه‌کناگرنه‌وه،
ئۆتۆنۆمی خۆی له‌خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی
که‌مينه نه‌ته‌وه‌يێکه له‌ناو زۆرينه‌دا، به‌ڵام من
به‌ڕاشکاوی ده‌توانم بڵێم که کورد له‌ناو ئه‌م
وڵاتانه‌دا که‌مينه نیيه. سه‌رکرده‌کانيشمان پێشدا
ده‌بێ هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ڕاسته‌قينه
له جێی ئه‌و ڕژيمانه‌ی ئێستای داگيرکه‌ری کوردستان
بده‌ن و دوايی له ڕژيمێکی به‌ڕاست دێموکڕاسی، داوای
ئۆتۆنۆمی بکه‌ن بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که ئه‌وه‌ش
خه‌ياڵپڵاوێکه و به‌و زوويانه دێم ناکێشێ.
گه‌ر چاو به مێژووی پر هه‌ورازی
خه‌باتی کورددا بخشێنين، ده‌بينين هه‌رکات له‌هه‌ر
به‌شێکی کوردستان سه‌رکرده سياسيیه‌کانی ئه‌و به‌شه
به‌ناو بۆ کۆبوونه‌وه بانگ کراون، زۆربه‌ی خاڵه
سه‌ره‌تاييه‌کان که له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دابوون،
له لايه‌ن به‌نێو نوێنه‌رانی داگيرکه‌رانه‌وه قه‌بوڵ
نه‌کراون و کورديان بێ‌ماف و خۆبان به‌خاوه‌نماف زانيوه
و ئه‌وانه‌ش که باسی ئۆتۆنۆمیيان کردوه به ياغی،
شه‌ڕخواز و تاونبار ناویان بردوون. یه‌کدیتنه‌کانیش
ته‌نيا پيلانێک بوون له‌ژێر ناوی "کۆبوونه‌وه"دا که
بۆ نموونه‌ی ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌ش ده‌توانين ئاماژه
به‌کۆبونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس و به‌هه‌شتی مه‌لا
مسته‌فا بارزانی، که چه‌ند مه‌لايه‌کيان به‌ناو بۆ
کۆبوونه‌وه و چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد و له ئه‌سڵدا
بۆ تيروری مه‌لا مسته‌فا ناردرابوون، هه‌روه‌ها به
کۆبوونه‌وه‌کانی شه‌هيد قاسملو له وييه‌ن پێته‌ختی
وڵاتی ئه‌تريش و شه‌هيد شه‌ڕه‌فکه‌ندی له شاری
بێڕڵينی ئاڵمان و ده‌يان کۆبوونه‌وه‌ی تر بکه‌ين که
له‌ژێر ناوی کۆبوونه‌وه بۆ تيروری به‌ره‌نگارانی
داگيرکه‌ران ساز دراون. که‌چی سه‌ير لێره‌دا ئه‌وه‌يه
هێشتا سه‌رکرده‌کانمان هه‌ر له‌سه‌ر ڕێی جارانن و
ئه‌و هه‌موو ته‌جروبه‌يان بۆ نه‌بۆته ده‌رس و به
بزه‌يه‌کی دڕۆی داگيرکه‌ران، هه‌موو شتێک له‌بير
ده‌که‌ن. سه‌د مه‌خابن وادياره نه‌ته‌وه‌ی کورد
مه‌حکوومه به‌وه‌ی له ڕابردوو ده‌رس وه‌رنه‌گرێت و
هه‌موو کات ته‌جروبه‌ی تاڵی ڕابردووی بۆ دووپات و
چه‌ندپات بێته‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌شه ئه‌و ڕژيمانه
له بارودۆخێکی تايبه‌تیدا و له‌ژێر زه‌بری زۆردا
ئۆتۆنۆمی بده‌ن به ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که
داگيريان کردووه، به‌ڵام له‌دوايیدا هه‌رهه‌لێکيان بۆ
ڕه‌خسا هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنه‌وه و ستاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن
که کورد ئه‌و ته‌جروبه‌شی بۆ بێگانه نیيه و زۆر
ئاشکرايه بۆمان و ده‌توانين بۆ نمونه ئاماژه به
فه‌رماندارێتی کوردستان به سه‌رۆکايه‌تی شێخ
مه‌حمودی نه‌مر له باشوری کوردستان، که له‌لايه‌ن
کۆلۆنياليستی به‌ريتانياوه درابوو، دوايی هه‌ر خۆشيان
ئه‌ستانديانه‌وه. بۆ نمونه‌يه‌کی تر ده‌توانين باس له
ئه‌وه‌نده ئازادییه له کوردستانی سوور بکه‌ين که
سۆڤيه‌ت دابووی و دوايی له‌لايه‌ن ستالينه‌وه
هه‌ڵوه‌شێنرايه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانين ئاماژه به
ئۆتۆنۆمیيه‌که‌ی باشووری کوردستان بکه‌ين که به پێی
ڕێککه‌وتنامه‌ی ١١ مارتی ١٩٧٠ له‌لايه‌ن عه‌ره‌به
به‌عسيه‌کانه‌وه درابوو به کورد و دوايی هه‌ر
خۆشيان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ستانديانه‌وه.
هه‌ر وه‌ک پێشينيان گوتويانه "ڕابردوو
چرای داهاتوويه"، ئێمه‌ش به پشتبه‌ستن به مێژووی
ڕابردوومان بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ته‌نيا ڕێگه‌ی
گه‌يشتن به‌ئازادی و ڕزگاری يه‌کجاری، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کورديیه و ئۆتۆنۆمی و
خودمختاری و ... دروشمی له‌و بابه‌تانه چاره‌سه‌ریی
کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی ئێمه ناکه‌ن. دانيشتوانی
کوردستان له‌ژێر هه‌ر ناو و ناوه‌رۆکێک و له‌هه‌ر
چينوتوێژێک وبه هه‌ر دين و مه‌زهه‌بێکه‌وه، مافخوراو
و زوڵملێکراون و تا کوردستانيش هه‌ر ئاوا به
داگيرکراوی و دابه‌شکراوی بمێنێته‌وه، ئه‌وانيش هه‌ر
کۆيله و بنده‌ست ده‌بن و هه‌رواش ده‌مێنـنه‌وه.
ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای
کوردستان له‌و ساته‌وه ده‌ستپێده‌کا که هه‌موو
کوردستان به ئازادیی خۆی گه‌یشتبێت.
ئاریا موکریانی