 |
|
هه رزاڵ
|
 |
|
به سته ره کان
|
|
 |
فره که‌ی خودایی
(پلووڕالیزم )، له کوردستان
|
|
به ناوی کوردستانی گه‌وره
.
soransa@hotmail.com
به
چه‌شنی گشتی ، بۆ وێنه چوار چاو
له دو چاو باشتر ده‌بینێ و چوار
ده‌ست له دو ده‌ست هێزی پتره . هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه ، له به‌ستێنی
رامیاری دا قوتابخانه‌یه‌ک پێک
هاتوه به ناوی پلووڕالیزم ، که
ره‌نگه زاتی ئه‌وه‌مان ببێ بتوانین
به کوردی پێی بڵێین ( فره که‌ی
خودایی) ، واته کۆوه‌ندی و
دژ به تاقانه حیزبی و تاقه
بیری ، که به پێوه‌ری گشتی زمان
ناسی ، ئه‌م وشه‌یه دژی دیکتاۆریه
و زۆر له گه‌لان خۆی پێوه هه‌ڵ
ده‌کێشن . له باشووری کوردستانیش ،
که ده‌سته‌ڵاتێکی ده‌ڵه‌مه و ساوا
هه‌یه ، به لای که‌مه‌وه به
چه‌شنی دێژووڕ ( له‌سه‌ر کاغه‌ز) ،
ئه‌و فره‌که‌ی خوداییه ، که‌متاکورت
هه‌یه. دیاره ئه‌م بارودۆخه ،
هه‌رچه‌ند سه‌رپۆرتیش بێ ، جێگه‌ی
هومێده و دو چه‌شنه ئه‌رکیش
ده‌خاته سه‌رشانی ده‌سته‌ڵات و دژه
ده‌سته‌ڵات ( ئۆپۆزیسیۆن) :
ده‌سته‌ڵات ده‌بێ ئه‌و دۆزه به
کرده‌وه بپارێزێ و هه‌ر به قسه‌ی
نێو به‌تاڵ نه‌بێ ؛ دژه
ده‌سته‌ڵاتیش ده‌بێ رێزی یاسا رابگرێ
و پای له به‌ڕه‌ی زاکوون ( قانوون)
درێژ تر نه‌کاته‌وه . به کورتی له‌م
به‌شه‌ی کوردستان ، وه‌ک شتێکی نیوه
به ئاوات گه‌یشتو ، "فره‌که‌ی
خودایی" کارێکی شیاو و بگره پێویسته
، تا هه‌مو به هاوبیری یه‌کتر ،
بتوانن کاره‌کان باشتر ئه‌جام بده‌ن
. به‌ڵام زۆر شت پێوه‌ری کات و جێگه ،
شوێنی له‌سه‌ر داده‌نێ ، که
"فره‌که‌ی خودایی" یه‌کێک له‌م
مه‌به‌ستانه‌یه . بۆ وێنه ، له‌و
به‌شانه‌ی کوردستان ، که هێشتا به
ته‌واوی ژێر ده‌ستن ، وه‌ک ئه‌وه
وایه که کورستان سه‌یاره( ماشین )
ێک بێ و له به‌ر ناسازی ، له
باتڵاغ چه‌قیبێ و بمانه‌وێ دره‌ی
بهێنین . له بارودۆخێکی وها دا
،یه‌ک هێزی یه‌ک گرت‌و باشتره .
یانی ره‌نگه" فره که‌ی خودایی" وای
لێ بکا ، به هۆی نه‌بوونی رێوشوێن و
ده‌نگێکی یه‌ک گرت‌و ، تاقمێک
به‌ره‌و پێش پاڵی پێوه بنێن ،
تاقمێک به‌ره‌و پاش ،تاقمێک به‌روه
ده‌سته راست و تاقمێک به‌ره‌و
ده‌سته چه‌پ ، که به‌م ئاکاره
هێزی یه‌ک پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌و مێکانیکه‌ش که ده‌یه‌وێ کارێکی
تێکنیکی بۆ ماشینه‌که بکا ، به هۆی
فره که‌ی خودایی و نه‌بوونی بیروڕای
هاوبه‌ش و یه‌ک گرت‌و ، نا‌زانێ چی بکا
و ماسێن هه‌ر وا له قووڕ دا بمێنێ
. دیاره بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی
کوردستانیش ، کاتێک به ئامانج
گه‌یشتن و شتێکیان بو به شتێک ،
" فره که‌ی خودایی" ، له ئۆکسیژێن
پێویست تره . یانی له پێش
هه‌مو شتیك دا ، مه‌به‌ستی هه‌ره
گرنگ بۆ ئێمه ، به خاوه‌ن بوونی
خانووبه‌ره و ماڵه ، جا له پاشان
کاتێک ماڵ مان بو ، له سه‌ر چه‌شنی
ره‌نگ ، فه‌رش ، که‌لووپه‌ل و شتی
دیکه ، ده‌بێ که‌ڵک له یاسای "
فره‌که‌ی خودایی" وه‌ر بگرین .
تێبینی :
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ، من ئه‌ندام یا
سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێکی
رامیاری نیم و خودای نه‌کرده ، ئه‌م
شته‌م به لایه‌نگری یا دژایه‌تی
هیچ کام له خزمه‌تگزارانی گه‌ل
نه‌نووسیوه ، به‌ڵکه وه‌ک
خزمه‌تگوزارێکی جکۆله‌ی کوردستان و
دلۆپێک له زه‌ریای گه‌لی کورد ، پێم
وا بو درکاندنی ئه‌م شته
گرنگه ئه‌رکی سه‌رشانه .
|
|
|
 |
|
پێناسه ی ماڵپه ڕ
|
ژیوار،
ماڵپه ڕێکی سه ربه خۆ و بێلایه نه بۆ خزمه
به هه م‌و خه ڵکی کوردستان.
ژیوار هه وڵ ده دا بۆ په
ره پێدانی بیری نه ته وه یی کورد و سه ربه خۆیی
کوردستان.ژیوار مه کۆیێکه بۆ هه م‌و ئه و که سانه ی
باوه ڕیان هه یه که ته نیا ڕێگه ی ڕزگاری گه لی
کورد سه ربه خۆیی کوردستانه.
درێژه........

|
 |
 |
|
وێنه‌ی حه‌وتوو
|
 |
|
ڕاپرسی
|
 |
|
بڵاوکراوه کان
|
 |
|
مێدیاکان
|
|