به ڵێ گوتم: (( له گه ڵ تۆ دا
شه پۆلێکی بێ که نارم،
په ڵه هه ورێکی بێ ئۆقره م،
له سه ر بارین و نه بارم!))
شێتیه ک بوو هات و ڕۆیشت.
به ڵام تۆ چۆن بڕوات پێ کردم؟
بۆ چی هینده به ئاسانی
داگیرسایت و پشتت تێ کردم؟
چما نه تدی،که ئه م گوت،
چۆن ڕه نگم هه ڵبزرکا بوو؟
چۆن گلێنه ی دامرکاوم
فرمێسکی تیا قه تیس مابوو؟
چما نه تدی،
له هه ژمه تان....چۆن زمانم
وه ک چۆله که ی به ر کڕێوه ی لانه وێران؟!
ئه ی
نه تبینی،
په یڤه کانم،کارمامزی پێکراو ئاسا،
ڕه تیان ده دا و هه ڵده دێران؟!
**********
با گه وره ییم هی ده ریاش بێ،
ده ریا هه یه بێ گه رداو و پێلی لێوه؟
به سه نگینیم هی چیاش بێ،
چیا هه یه بێ هه ره س و بێ کڕێوه؟
**********
من نازانم،
شیرینه که م،
دڵێک شۆر و سه ودای تیا بێ،
دڵێک چاوگه ی نه رمه پێڵی نووری خوا بێ-
چۆن وا که ڕ ومجرۆ ده بێ؟
چۆن له نیگا حاڵی نابێ و
گوێ له مستی زمانێکی به د گۆ ده بێ؟!