هه ر جارێک بوو،
نیگاکانمان
لێک گیر بوون وه ک چه نگی بازان.
هه ر تاوێک بوو،
پشتمان تێک کرد،
ڕێگاکانمان لێک ترازان.
له و ڕۆژه وه
به داره مێوی خه یاڵمه وه،
ئاوێزانی
وه ک جوانترین هێشوه ترێ.
په یتا په یتا.....
ته رزی بیرم تێت ده ئاڵێ و
له ده ورت ده بێته گرێ.
**********
ماوه یه که
ڕێی جارانی خۆم گۆڕیوه،
نه وه ک ڕۆژێک....
تووشت بێم و شێوه م نه که ی؛
نه وه ک ئێستا....
له گێژه نی یادی تۆ دا
ونتر بم له به ردی بن گۆم؛
ئاخ ده ترسم ئێواره یه ک،
به زریانی نیگای ساردت
هه ڵوه رێنی گۆپکه و چرۆم؛
له م به هه شته م وه ده ر بێنی
که ده زانم هی من نییه،
به ڵام کردومه به هی خۆم!