ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر شیمون پرێز
سه‌رۆک کۆماری ئیسرائیل
له وڵاتی تورکیا له به‌ر
چاوی زه‌قی شوینیستانی تورک
دا ، که بۆ پێک هێنانی ئاشتی
له نێوان ئه‌وان و
فه‌له‌ستینیه‌کاندا ،
میوانداریان بوون وتی : "
کو‌رد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ".
ئه‌مه‌م که بیست هه‌ستم به
شه‌رمه‌زاریه‌کی قوڵ کرد .
شه‌رم نه‌ک له ئاست
هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌م
به‌ڕێزه ، به‌ڵکو له
کز‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
له نێوان ڕێبه‌رانی سیاسی
کو‌رد دا . ڕێبه‌رانێک که
سه‌ری زمان و بنی زمانیان له
هه‌ر کۆڕ و چاوپێکه‌وتنێکدا
سوێنده به یه‌کیه‌تی و
یه‌کپارچه‌یی وڵاتانی
داگیرکه‌ر ، له عه‌ره‌ب تازی
تر ، له فارس ئێرانی تر و
له تورک تورانی ترن ، ئه‌مه
له حاڵیکدا که له لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه به هێچیش
ناژمێردرێن ، له‌م سیاسه‌ته‌ی
کاسه له ئاش داغتری
ئه‌مانه شه‌رم ئه‌مگرێ .
ڕێبه‌رانێک ، که کاتی
ڕوبه‌ڕو بونه‌وه له‌گه‌ڵ
قوڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی
وڵاتانی داگیرکه‌ر ، خۆ
ئه‌گه‌ر زمانی ڕخنه‌یه‌کی
بچوکیشیان نیه ، به‌ڵکو
بێده‌نگیش نابن . نه‌ک هه‌ر
له لایه‌ن خۆیان و
حیزبه‌کانیانه‌وه به‌ڵکو له
لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی
کوردیشه‌وه به قه‌دو باڵا و
ده‌ستی هه‌تا بن هه‌نگڵ
سووریا‌ن هه‌ڵده‌ڵێن و
ده‌یڵێنه‌وه :" کو‌رد
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌کناسه
قه‌ت چاکه و جوامێری ئێوه
له بیر ناکات "!! مرۆڤ له‌م
چه‌شنه دیپلۆماسیه شه‌رم
ده‌یگرێ .
کاتێک که
مه‌جبور ئه‌بن و لێیان
ئه‌بێته کورده‌ناموسی و
ئه‌بێت باسێک له سه‌ربه‌خۆیی
کو‌رد بکه‌ن ، به
په‌له‌پڕوزه و بێ ێه‌ک و
دوو ده‌ڵێن "به‌ڵام ئێستا،
هه‌لومه‌رج له بار نیه بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته !!! له‌م
سیاسه‌تی شه‌ل نیه و پای
شکاوه‌ی ئه‌مان سه‌رم سوڕ
ده‌مێنێ .
خۆزگه بۆ
جارێکیش بوایه ، هیمه‌تیان
بنوانایه و ڕاشکاوانه ئه‌م
" هه‌ل و مه‌رجه
ناله‌باره‌یان "که ڕێگره
له به‌رده‌م پێک هاتنی مافی
سه‌ربه‌خۆیی ، بۆ خه‌ڵکی
کوردیان شی بکردبایته‌وه ،
تا ده‌رکه‌وتایه ئه‌م
ئاسته‌نگانه چین ؟
کۆمه‌ڵایه‌تین ، ئابورین،
سیاسین یان نێوده‌وڵه‌تین ؟
هه‌مو
ئه‌زانین که کو‌رد پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه
،مێژوی سیاسی و جوغرافی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،له
هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ
گه‌لانی دراوسێ ده‌رده‌که‌وێت
که ئاشتیخوازه ، تینوی
دیموکراسیه ، خولقێنه‌ری
ڕێکخراوی مه‌ده‌نیه ،توند و
تیژی ئایینی تێدا نیه
،ڕاده‌ی خوێنده‌واری نزم
نیه، ته‌رکیبی جه‌معیه‌تی
پیر نیه، وڵاته‌که‌ی پر پیت
و سامانه ،سه‌رچاوه‌ی ئاوه
، کانی نه‌وته، کانگای ده‌غڵ
و دانه ،شوێنی زۆر له‌باره
بۆ ئاژه‌ڵداری و سه‌یران.
ئه‌مه جگه له هه‌موو ئه‌و
سه‌رچاوانه‌یه که هێشتا
نه‌ناسراون و ده‌سیان لێ
نه‌دراون . ئه‌گه‌ر
چوارچێوه‌یه‌کی دیموکراتیک و
دوور له گه‌نده‌ڵی تێدا
دابمه‌زرێ ، شه‌ریکه گه‌وره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به
فیتویه‌ک له‌و سه‌ری دنیاوه
دێن و زانست و تکنیک و
سه‌رمایه‌یان ده‌خه‌نه گه‌ڕ
. ئه‌ی چین ، ئه‌و
ئاسته‌نگانه کامه‌ن ؟ خه‌ڵک
خۆی حه‌ز به سه‌ربه‌خۆیی
ناکه‌ن ؟ ده‌با باسێك له
ڕفراندۆم بکه‌ن ، ئه‌و مافه
سه‌ره‌تایی و زه‌وتکراوه که
هیچ حیزبێکی کوردی له هیچ
به‌شێکی کوردستان به
خه‌ڵکه‌که‌ی ڕه‌وا نابینن و
به خه‌یاڵیش توخنی ناکه‌ون،
ده‌با بیگه‌ڕێننه‌وه ناو
خه‌ڵک تا بزانن چه‌ندێک و تا
چ ڕاده‌یه‌ک له ڕاستیه‌کان
دوورن .
ئه‌ڵێن
هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی
له‌بار نیه ؟ قه‌ت بووه
هه‌تاکو ئێستا کو‌رد هه‌لێ
ئاوای بۆ ڕه‌خسابێت؟
ئه‌وه‌نیه دوژمنانی سوێند
خواردوی کو‌رد له هه‌ر
چوارلاوه ددان چیڕ
ئه‌که‌نه‌وه و خۆیان
ئه‌خۆنه‌وه و نا‌وێرن هێرشمان
بکه‌نه سه‌ر ،ئه‌مه نه‌ک
له‌به‌ر هێزی حیزبه‌کانه،
به‌ڵکو له ترسی زلهێزه‌کانه
.
بێجگه له
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌رکی
سه‌ره‌کی ڕێبه‌ران خوڵقاندنی
هه‌لومه‌رجه یان گنخاندنیان
سزاواره هه‌ڵه‌کانی دوای
شه‌ڕی یه‌که‌م و دووه‌م
دوباره و سێ باره
بکرێنه‌وه ؟
ئه‌کرێت بۆ
تاقه جارێک ئه‌م "هه‌ل و
مه‌رجه ناله‌بارانه" به
ئاشکرا و به ڕاشکاوی نه‌ک
له ژێر لێوه‌وه ،به‌ڵکو به
تێر‌و ته‌سه‌لی بۆ خه‌ڵک شی
بکه‌نه‌وه هه‌تا بزانین کێن
و له کوێ وه‌ستاون ؟